AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٩ ١٧:٥١

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند:

تا ئێستا ڤیزای چلەی ماتەمین بۆ ١،١ ملیۆن زیارەتکار دەرکراوە

تا ئێستا ڤیزای چلەی ماتەمین بۆ ١،١ ملیۆن زیارەتکار دەرکراوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئاکتەوبر ڕایگەیاند کە تا ئێستا ڤیزای تایبەتیی چلەی ماتەمینی حسێنی (دخ) بۆ ١،١ ملیۆن زیارەتکار دەرکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئاکتەوبر ڕایگەیاند کە تا ئێستا ڤیزای تایبەتیی چلەی ماتەمینی حسێنی (دخ) بۆ ١،١ ملیۆن زیارەتکار دەرکراوە.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی: وەزارەتی دەرەوە هەموو پێرسونێل و کارگێرەکانی لە نووسینگەکانی دیپلۆماسی و کۆنسولیی خۆی بۆ جێبەجێ کردن و تەواوکردنی کاروباری هاوپەیوەند بە دەرکردنی ڤیزای تایبەتیی چلەی ماتەمینی حسێنی (دخ) بۆ زیارەتکاران و بە تایبەت لە باڵوێزخانەی عێراق لە تاران و نووسینگە کاتییەکان ڕێکخستووە.

وتیشی: تا ئێستا بۆ یەک ملیۆن و سەد هەزار کەس ڤیزای زیارەت دەرکراوە.

News ID 22543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha